لیستی موچەی مانگی تەموزی موچەخۆرانی هەرێم ئامادەیە و بەمنزیكانە  رەوانەی بەغداد دەكرێت . 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند ، لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ  مانگی تەموز وردبینی كراوە و ئامادەیە ، بەمنزیكانەش لەگەڵ تەرازووی پێدچوونەوەی مانگی رابردوو لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە  لە دوای زیاتر لە 45 رۆژ لە دابەشنەكردنی ، رۆژی 13 ی تەموز بەغداد 841 ملیار و 161 ملیۆن دیناری وەك شایستەی دارایی موچەی مانگی 6ی موچەخۆرانی هەرێم خستە سەر هەژماریی بانكی حكومەتی هەرێم و 14 ی مانگیش دەست بە دابەشكردنی موچە كرا .