سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردنی واشنتن دەربڕی.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، ئاندی بێرنهام، سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا، رەزامەندی داوە لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی رێگەدان بە ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی بەریتانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی لەندەن بە لێدانی بەرگریكارانە دژی ئێران وەسفیان دەكات.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو بڕیارە رێگە بە فڕۆكە ئەمریكییەكان دەدات بەردەوام بن لە بەكارهێنانی هەردوو بنكەی دیێگۆ گارسیا لە ئۆقیانووسی هیندی و بنكەی ئاسمانیی شاهانەی فێرفۆرد لە ئینگلتەرا، بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن كە ئامانج لێی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی مووشەكییەكانی ئێران و پێكانی ئەو شوێنانەیە كە بۆ هێرشكردنە سەر كەشتیوانی لە گەروی هورمز بەكاردەهێنرێن، بەڵام حكومەتی بەریتانیا وەك پێشتر جەختی لەوە كردبووەوە، رەتیدەكاتەوە خاكەكەی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی یان دامەزراوەی وزەی ئێران بەكاربهێنرێت.