ترەمپ: هەر کاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، بەچەند هێندە باجەکەی دەداتەوە
محەمەد رزگار
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
ترەمپ فەرمانی بەهێز بە سوپای وڵاتەکەی دەدات و دەڵێت؛ هەر کاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، چەند هێندە باجەکەی دەداتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێددا لە هەژماری رەسمی خۆی لە سۆشیاڵ تروس، هۆشدارییەکی راستەوخۆ ئاراستەی تاران دەکات و رایدەگەیەنێت کە فەرمانی سەربازیی نوێی بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دەرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، چەندین هێندە باجی ئەو کوشتنە دەداتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، فەرمانی راستەوخۆی بە لێپرسراوانی باڵای سەربازی و پنتاگۆن داوە و وتی: ئەم رێنمایی و فەرمانە گوزراوەتەوە بۆ پیت هێگسێس، وەزیری جەنگ، دانیاڵ کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا، و سەرجەم فەرماندەکانی دیکەی ناو سوپا.


