مۆسکۆ روبەروی گەورەترین هێرشی درۆنی دەبێتەوە و روسیاش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات
ساکۆ سمکۆ
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
روسیا رووبەڕووی یەکێک لە گەورەترین هێرشە درۆنییەکانی چەند ساڵی رابردوو بووەتەوە و بە زیاتر لە 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاڕاستەی مۆسکۆ هێرشیکراوەتەسەر و بەو هۆیەشەوە زیانی گیانی و مادی هەبووە.
ئاژانسی هەواڵی روسی رایگەیاند، زیاتر لە 400 درۆن لە نێوان ئێوارەی شەوی 19 لەسەر 20ـی 7ـی 2026، ئاڕاستەی مۆسکۆی پایتەخت بینراون.
لەو بارەیەشەوە، سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە 85 درۆنیان تەنها لە دەوروبەری پایتەخت خراوەنەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 2 کەس بریندار بوون، ماڵی چەند هاووڵاتییەکی مەدەنیش بەهۆی هێرشەکەوە زیانی مادییان بەرکەوتووە.
وتیشی، ڤۆڵۆدمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، پارەی وڵاتانی رۆژئاوا بەکاردەهێنێت بۆئەوەی توانای وڵاتەکەی لە ئەنجامدانی کاری تێرۆریستیدا نیشان بدات، بەڵام هەموو هەوڵەکانی بێئاکامن.



