بەپێی دوایین ئامارەكان لەو كاتەوەی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران دەستیپێكردووەتەوە 16 سەربازی ئەمریكا كوژراون و لە ئێرانیش لانیكەم 50 كەس كوژراون.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویكردووەتەوە، لەچەند رۆژی رابردووەوە كە شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران دەستیپێكردووەتەوە، تائێستا 16 سەربازی ئەمریكا بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە بۆسەر وڵاتانی كەنداو كوژراون و زیاتر لە 420 سەربازی تریش برینداربوون، سەربازێكیش بێسەروشوێنە.

میدیاكانی ئێرانیش بڵاویانكردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر ژێرخانی لۆجیستی و سەربازیی و پردەكانی ئێران، لانیكەم 50 كەس كوژراون و 50ی تریش برینداربوون.