دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی بۆ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فێفا) کردووە کە لە داهاتوودا مۆندیال دووبارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێکبخرێتەوە، بەڵام بەبێ بەشدارییکردنی مەکسیک و کەنەدا لە میوانداریکردنەکەیدا.

له‌ کاتی چالاکییەکدا کە لەگەڵ ئینفانتینۆی سەرۆکی "فێفا" لە تاوەری ترەمپ کۆی کردنەوە، ترەمپ رایگەیاند: پێم وت کە پێویستە جارێکی تر و بۆ جاری داهاتوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەبێ مەکسیک و کەنەدا.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئینفانتینۆ بیرۆکەیەکی جیاوازی خستووەتەڕوو، ئەویش ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکەیە بە هاوبەشی لە نێوان ئەمریکا و چین، بەو پێیەی ئەم کارە دەبێتە هۆی کورتکردنەوەی گەشتەکانی نێوان یارییەکان، ئەمەش شتێکە کە یاریزانەکان حەزی پێدەکەن وەک خۆی دەڵێت.

بڕیارە وڵاتانی ئیسپانیا، پورتوگال و مەغریب میوانداری یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2030 بکەن، بەو مەرجەی یارییەکانی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە لە ئەرژەنتین، ئوروگوای و پاراگوای بەڕێوەبچن، ئەمەش وەک ئاهەنگێڕانێک بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی جامی جیهانی. ئەم هەنگاوەش بۆ ڕێزلێنانە لە وڵاتی ئوروگوای کە میوانداری یەکەمین خولی مۆندیالی کرد و تێیدا سەرکوتوو بوو لە ساڵی 1930، هاوکات عەرەبستانی سعودیەش میوانداری خولی ساڵی 2024 دەکات.

ترەمپ بڕیاری هەڵپەساردنی سزای ڕاگرتنی فۆلارین بالۆگون، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکای بە مشتومڕاویترین و پڕپیتترین ساتی مۆندیالی 2026 دانا.

ترەمپ وتی کە نزیک بووە لەوەی دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی رێگە بە هێرشبەرە ئەمریکییەکە بدرێت بەشداری بكات.

وتیشی: ناچاربووم پەیوەندی بە جیانییەوە بکەم و ئامۆژگارییەکی بکەم، پێم وت: ئامۆژگاریت دەکەم رێگە بەم یاریزانە بدەیت بەشداری بکات... نەخێر، ئەوەم نەوت، بەڵکو وتم کە حەزم دەکرد سکاڵا تۆمار بکەم.

لە کۆتاییدا ترەمپ ستایشی بڕیاری دەستە دیسیپلینەکانی "فێفا"ی کرد بۆ هەڵپەساردنی کاتیی سزای راگرتنەکە، و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە مشتومڕێکی بەربڵاوی دروست نەکردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵبژاردەی بەلجیکا توانیویەتی یارییەکە بباتەوە سەرەڕای بەشداریکردنی سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی ڕکابەر.