شەفافیەت: بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی ئەم هەفتەیە بە رێژەی زیاتر لە ٪17كەمیكردووە
کەژان
٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی زیاتر 17% كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی 8 ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار ، 255 دینار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە رێژەی زیاتر %17 كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات 10 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، 88%ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینەو 12% بەشێوەی چەك بووە.


