رۆژنامەی "ستارس ئەند ستڕایپس"ی سەر بە سوپای ئەمریکا رایگەیاند، کەشتیی هێرشبەری بەرمانیی "USS Boxer" کە هێزێکی مارینزی لەسەرە، گەیشتووەتە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گەورەترین بڵاوەپێکردنی سەربازیی دەریایی ئەمریکادایە لە ناوچەکە، کە خۆی لە دوو فڕۆکەهەڵگر و زیاتر لە 15 تێکشکێنەر و کەشتیی جەنگیدا دەبینێتەوە.

ئەم بەهێزکردنە سەربازییە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قەتەر، لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان لە گەروی هورمز.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا لە رێگەی ئەم ستراتیژەوە دەیەوێت لە پاڵ دیپلۆماسیدا هێزی رێگریی سەربازیی خۆی بپارێزێت بۆ هەر ئەگەرێکی تێکچوونی گفتوگۆکان.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە، کە لە ئێران بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی بەرفراوانی بەخاکسپاردنی ڕێبەری پێشووی ئێران، عەلی خامنەیی، بەڕێوەدەچێت لە تاران و دواتر شارەکانی قوم و مەشهەد و چەند مەراسیمێک لە عیراقیش دەگرێتەوە.