سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوەرسمی ماڵئاوای لە عەلی خامنەیی لە تارانە
٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
بە مەبەستی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی ماڵئاوایكردن لە عەلی خامنەیی، سەرۆكی یەكێتی و سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم گەیشتنە تاران.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بە دەستگەیشتنی بە بانگهێشتێكی رەسمی بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی ماڵئاوایكردن لە عەلی خامنەیی رابەری پێشوی ئێران گەیشتە تاران.
هەروەها لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان هەریەك لە نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق و هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و نێچیرەڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی.
رێورەسمی ماڵئاوایكردن لە عەلی خامنەیی لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە لە تاران لە گەورەترین مزگەوتی ئەو وڵاتە دەستیپێكردوە بڕیارە ماوەی شەش رۆژ بخایەنێت.


