مسعود بزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ واشنتۆن، لە مافەکانی پاشەکشە ناکات.

بزشکیان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئێمە لە دانوستانەکانماندا لەگەڵ واشنتۆن، لەژێر هیچ بارودۆخێکدا لە ماف، بەرژەوەندی و بنەما نیشتمانییەکانی خۆمان پاشەکشە ناکەین.

وتیشی: سەرجەم قۆناغەکانی دانوستانەکان بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ رێبەری باڵا (موجتەبا خامنەیی) و لە چوارچێوەی میکانیزمە پەسندکراوەکاندا بەڕێوەچوون