نرخەکانی زێڕ، ئەمڕۆ سێشەممەدا، لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرییان بەخۆوە بینی، بەڵام سەرەڕای ئەم جێگیربوونە کاتییە، نرخەکان بەرەو تۆمارکردنی گەورەترین دابەزینی مانگانە هەنگاو دەنێن کە لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی2008ـەوە وێنەی نەبووە.

لەسەر ئاستی جیهانی، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ رادەستکردنی مانگی ئابی داهاتوو بە رێژەیەکی کەم و بە ڕێژەی 0.12% بەرزبووەوە و گەیشتە 4043.70 دۆلار. هاوکات نرخی فرۆشتنی دەستبەجێی زێڕ لەسەر 4030.49 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک جێگیر بوو، ئەمەش پاش بەرزبوونەوەیەکی زۆر کەم کە گەیشتە 0.36% بەراورد بە نرخی داخرانی پێشوو.

بەپێی داتاکانی بازاڕ، زێڕ لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیانی 12.7%ی بەرکەوتووە، کە ئەمەش دەبێتە چوارەمین دابەزینی مانگانەی لەسەریەک بۆ ئەم کانزا زەردە لە بازاڕە جیهانییەکاندا.