لە دووەم رۆژی سەردانەكەیدا بو شاری بەغداد، پێشنیوەروی ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ 15 باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا لە عیراق ئەنجامدا و تێیدا چەندین دۆسیەی گرنگی ناوچەیی و ناوخویی تاوتوێ كران.
لە تەوەریكی سەرەكی كوبوونەوەكەدا، باس لە دوخی گشتی ناوچەكە و بە تایبەتیش شەڕ و ناكوگییەكانی نیوان كوماری ئیسلامی ئیران و ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرا.
لەمبارەیەوە، قوباد تالەبانی هەلویستی فەرمی هەریمی كوردستانی رون كردەوە و رایگەیاند كە سیاسەت و هەلویستی هەریم لە دەستپیكی شەڕەكەوە تا ایستا رون و ئاشكرایە، نەك تەنها نابینە بەشیك لە شەڕ و ململانێ ناوچەیی و نیودەوڵاتییەكان، بەلكو بەپیی سەنگ و قورسایی خومان لەگەل هاوبەشەكانمان كار دەكەین بو هیوركردنەوەی الالوزیەكان و پاراستنی اسایش و سەقامگیری ناوچەكەمان.
لەسەر ئیستای ناوخوی عیراق، جیگری سەروكوەزیران ئاماژەی بەوەدا كە لە ماوی رابردوودا هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی پاراستنی سەروەری و سەربەخویی سیاسی ولات.
دووپاتیشی كردەوە كە پشتگیری لە حكومەتی نویی عیراق دەكەن، بە تایبەتی لە پروسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەلیدا. هیواشی خواست هەموو لایەنەكان پشتگیری تەواوی حكومەت بەكەن بو كەمكردنەوەی گەندەلی، ئەم هەولانەشی بە هەنگاویكی پیویست و گرنگ زانی بو چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بووژاندنەوە و گەشەپیدانی ئابووری.
سەبارەت بە دوخی ناوخوی هەریمی كوردستانیش، قوباد تالەبانی ئاماژەی بەوەدا كە دوخیكی نوی لە ناوچەكە و لە عیراق هاتووەتە ئاراوە، و هوشداریدا لەوەی كە نابیت لایەنەكان بە هەمان شیوە و بیركردنەوەی رابردوو مامەلە لەگەل یەكتردا بكەن.
جیگری سەروكوەزیران رایگەیاند كە دواخستنی لەوە زیاتری پیكهینانی حكومەت، زیانی قەرەبوو نەكراو بە پیگەی هەریمی كوردستان دەگەیەنیت. هەروەها لە ئایستاندا حكومەتی كاربەڕیكەر بووەتە خالیكی لاواز بو هەریم و ناتوانیت لە ئاستی هەڕەشە و دەرفەتەكانی ئەم قوناغە نویەدا بیت.
لە كوتاییدا، داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەریمی كوردستان كرد كە بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەكان، بەرپرسیارانە مامەلە بەكەن و بە تیگەیشتنیكی نویوە پەلە بەكەن لە پیكهینانی حكومەتی داهاتووی هەریم.