ترەمپ ئەوروپا بە سەپاندنی باجی 100% سزا دەدات ئەگەر باج بخەنە سەر كۆمپانیاكانی ئەمریكا
ئاکام
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بە رێژەی 100 بەسەر كاڵا و كەلوپەلی ئەوروپادا دەكات لە بەرانبەر سەپاندنی باج بەسەر كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیدا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا لێكۆڵینەوە لە جێبەجێكردنی باجی دیجیتاڵی بەسەر كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكادا دەكەن.
ترەمپ هۆشداریشیدا بەو وڵاتانەی ئەو هەنگاوە بگرنەبەر و رایگەیاند، پێناسی گومرگیی بە رێژەی 100% بەسەر كاڵاكانیاندا دەسەپێت كە هەناردەی ئەمریكا دەكرێن.
وتیشی، باجی گومرگیی دەسەپێنرێت لەسەرو ئەو رێككەوتنە بازرگانییانەی كە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ئیمزاكراون.



