قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێكنەهێنانی حکومەت هێندەی نەماوە ببێتە پەڵەیەکی رەش لە سەر هەرێمی کوردستان و دۆستەکانیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵتی لەسەر ئەو پرۆسەیە خەریکە  نائومێد دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی سەردانیکردنی بۆ دەڤەری راپەرێن و کردنەوەی ناوەندیی ئارمات لە رانییە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەم خەریکە دەستەکانیان لێیان بێ ئومێد دەبن.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،  ئەمڕۆ ناوەندیی ئارماتیان لە دەڤەری راپەرین  کردەوە، کە ناوەندێکی فیرکاری ئەرمەنییە و ئەلیکترۆنییە لە بوارەکانی رۆبۆت و کۆمپویتەر و ئەی ئای کاردەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد بونی ئەو ناوەندە لە دەڤەری راپەرین پێویستییە، وەک چۆن راپەرین لێرەوە سەریهەڵدا ئەمەش دەبێتە راپەرینێکی نوێ  لە پێناو فێرکردن و گەشەسەندن لە پێشکەوتنی گەنجەکان و ئەو بوارانەی جیهان داوای دەکات.

لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی دەڤەری راپەرینیش، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، لێشاوێکی ئاوەدانی رویکردوەتە دەڤەرەکە و هەوڵەکان چڕتربونەتەوە بۆخزمەتکردنی زیاتری دەڤەرەکە.

 قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، کاتی ئەوە هاتوە ناوچەکانی دەرەوەی سلێمانی و هەولێریش گەشە بکەن و هەمو هەوڵێکیش دەدەن  بۆ ئەو پرۆسەیە

لە بارەی پێکنەهێنانی حکومەتیشەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئێستا کاتیەتی حکومەت پێکبهێندرێت و ئەوەی دڵگرانی دەکات ئەوەیە، کە دۆستەکانیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵيتی خەریکە بێئومێد دەبن لەو پرۆسەیە.

ناوبراو جەختیکردەوە پێکنەهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی رەش بەسەر هەرێمی کوردستانەوە و دەبێت تەواوی هەوڵەکان  بۆ پێکهێنانی حکومەت بێت.