بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەو راپۆرتەی رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز"ی رەتکردەوە کە تێیدا هاتبوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رێگری لە پلانەکەی کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "کەناڵی 7"، نەتەنیاهوو رایگەیاند: ئەم زانیارییانە راست نین، بەڵام ناچێتە ناو وردەکاریی راستکردنەوەی ئەم راپۆرتە مەبەستدارە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشتر رێنمایی بە سوپا و دەزگای مۆساد داوە کە چارەسەرەکە رووخاندنی رژێمی ئێرانە، و پێی وابوو کە لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەس نییە بەردەوامبوونی رژێمەکەدا.

بەپێی راپۆرتەکە، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ هەڵمەتێکی ئاسمانی چەند رۆژە ئامادە دەکرد کە بڕیاربوو لە کۆتایی هەفتەی 10ی تشرینی یەکەمەوە دەست پێبکات.

پلانەکە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ئامانجەکانی پەیوەست بە رژێمی ئێران و ژێرخانی مەدەنی لەوانە وێستگەکانی کارەبای لەخۆدەگرت.

سێ سەرچاوە ئیدیعایان کردووە کە ئۆپەرسیۆنەکە جێبەجێ نەکراوە بەهۆی دژایەتیکردنی ترەمپ بۆ نوێکردنەوەی جەنگ پێش هەڵبژاردنە بەراییەکانی ئەمریکا کە بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی ئەمریکا شەوی رابردوو رایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئێران ناکات و شتێک لەم بارەیەوە زۆر بەخێرایی چاوەڕوان دەکرێت، هەروەها دیارە زۆربەی خەڵک پێیان وایە ئەوە دوای هەڵبژاردنەکان رودەدات، و دەبینن چی رودەدات.