سەرۆكی كۆریای باكور دوای تاقیكردنەوەی چەند چەكێكی نوێ داوا دەكات سوپای وڵاتەكەی بەهێزتر بكرێت بۆ بەرپەرچدانەوە و هێرشی كوشندە.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی كۆریای باكور بڵاویكردەوە، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی وڵاتەكەی سەرپەرشتی تاقیكردنەوەی كڵاوەی جەنگیی و موشەكی بالیستی و چەند تۆپهاوێژێكی تری كردووە و لە وتارێكیشدا رایگەیاندووە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رەنگدانەوەی پێشكەوتنێكی گرنگی تەكنەلۆژیایە بە ئامانجی بەهێزكردنی تواناكانی هێرشبردن لەسەر سنورەكانی باشوری كۆریای باكور.

وتیشی، سیاسەتی بەرگری كۆریای باكور لەسەر پێگەیەكی هێرشبەری كوشندە و وێرانكەر بنیاتنراوە و دەبێت دوژمن لە دڵەڕاوكێدا بژیت.