دەزگای دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعش لە بازیان رادەگەیەنێت
بڵند
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و پاش لێکۆڵینەوەی چڕ و وەرگرتنی ڕرزامەندی دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنوری ناحیەی بازیان تیرۆریستێکی داواکراویان بەناوی (عەبدولموئمین ئەحمەد ساڵح الرفیعی) دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو تیرۆریستە لە ساڵی 2015 لە ناحیەی گەیارە بەیعەتی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش داوە و پاش تەواوکردنی خولی شەرعی، لە بەشی پشتیوانی (ئسناد) لە سنووری ویلایەتی سەڵاحەدین بەشداری چەندین شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە.
دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تۆمەتبارەکە پاش تێکشکانی رێکخراوەکە هەڵهاتووە بۆ سوریا و لە کەمپی هۆل نیشتەجێ بووە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ کەمپی حاج عەلی لە موسڵ و لە کۆتاییدا خۆی گەیاندووەتە هەرێمی کوردستان و لە بازیان حشار درابوو.


