ژمارەی گیان لەدەستدانەكان بەهۆی بومەلەرزەكانی ڤەنزوێلا گەیشتە 235 كەس
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هەردوو بوومەلەزرەكەی باكوری ڤەنزوێلایان هەژاند گەیشتە 235 كەس و زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسیش برینداربوون.
دێڵسی رۆدریگز سەرۆكی كاربەڕێكەی ڤەنزوێلا رایگەیاند، دوو بوومەلەرزە كە تەنها یەك خولەكیان لە نێواندا بووە بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە باكوری ڤەنزوێلایان هەژاند و چەقی بوومەلەرزەكانیش رۆژئاوای شارۆچكەی كەناراوی مۆرۆن بووە كە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری كاراكاسی پایتەختی ئەو وڵاتە.
كارلۆس ئەلڤارادۆ وەزیری تەندروستی ڤەنزوێلاش رایگەیاند، بەهۆی ئەو دوو بومەلەرزەیەوە تائێستا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 235 كەس و زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسیش برینداربوون و لە ژێر داروپەردودا رزگاركراون.
وتیشی، لەناو بریندارەكاندا ژمارەیەكی زۆر منداڵ هەیە و ژمارەیەكی زۆریش لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی تائێستا بێسەروشوێنن.


