پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە کە 87.6 ملیار دۆلاری بۆ خەرجبکرێت، کە 67 ملیار لەو پارەیە بۆ قەرەبوکردنەوەی وەزارەتی جەنگی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 11 ملیاری ئەو پارەیە بۆ جوتیاران و نزیکەی ملیار و نیوێکیش بۆ جەنگان لە دژی ئیبۆلایە لە  ئەفریقای ناوڕاست.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، دواکارییە ئیدارەکەی ترەمپ لە حکومەتی وڵاتەکەیان بۆ خەرجکردنی پارەیە لەلایەن کۆنگرێسەوە، وەک جەنگێکی نێوان کۆنگرێسمانەکانی دیموکراتەکان و فیدراڵییەکانە لەناو کۆنگرێسدا، بۆئەوەی ئەوە یەکلابکەنەوە کە ئایا سوپای وڵاتەکەیان دەتوانێت بەبێ بڕیاری کۆنگرێس، هەر جەنگێک بیانەوێت، هەڵیگرسێنن؟