لە دەباشان سەرۆکی یەکێتیی و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند؛ داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز.
ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بە گرنگ زانرا.
پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز، کە توانای خزمەتکردنی هەبێت بەبێ جیاوازی و ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگی و شەراکەت و پێکەوەیی بنەمای کارکردن بێت.

