ئیسرائیل: هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگی ئەمریكا بووە
کەژان
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەكانی سەر ئێران بە هەماهەنگی ئەمریكا بووە و هۆشداریش دەداتە حزبوڵا، بەڵام واشنتۆن بەشداریی خۆی لەو هێرشە رەتدەكاتەوە.
لێپرسراوێكی ئیسرائیلی رایگەیاند، هێرشەكەی سەر ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامدراوە.
لە هەمان كاتدا، سوپای ئیسرائیل ئامادەیی خۆی لەسەرجەم بەرەكاندا راگەیاند و هۆشداریدا ئەگەر حزبوڵا هێرشیان بكاتەسەر، ئەوا شوێنی سەركردایەتی و ژێرخانیان لە بەیروت وێران دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە، لێپرسراوێكی ئەمریكی بە ماڵپەڕی ئەكسیۆسی راگەیاند، ئەمریكا بەشداریی لەو هێرشانەدا نەكردووە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كرانە سەر ئێران، ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكانی ئیسرائیل لەڕووی مەوداوە تاڕادەیەك سنووردار بوون بۆ سەر ئێران.

