ترەمپ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی راگەیاند
لاوان
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی راگەیاند و وتی، ئەمشەو بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو وڵاتەوە دەدات، ئێرانیش لەبەرانبەر رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا داوای 12 ملیار دۆلار و راگرتنی شەڕ لە لوبنان دەكات.
ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، دەبێت ئێران رەزامەندی بدات كە هیچ كات نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هەروەها دەستبەجێ گەروی هورمز بەبێ هیچ رسومات و باج وەرگرتنێك بە هەردوو ئاڕاستەدا بكاتەوە، مینە چێندراوەكانی گەرووەكەش لاببرێن و جارێكی تر جووڵەی كەشتیوانی لەو گەرووە دەستپێبكاتەوە.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕو، یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران كە بووە بەژێر شاخەكانی ئەو وڵاتەوە، لەلایەن ئەمریكاوە بە هەماهەنگی چین و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەڵدەگیرێتەوە و لەناودەبرێت، هیچ پارەیەكیش لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاڵوگۆڕ ناكەن.
هاوكات، ئاژانسی فارس لە زاری دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، ئەو نزیكبوونەوەیەی نێوان ئەمریكا و ئێران كە ترەمپ بانگەشەی بۆ دەكات دوورە لە راستییەوە، ئێران لەبەرانبەر هەر جۆرە دانووستانێك داوای 12 ملیار دۆلار و راگرتنی شەڕ لە لوبنان دەكات.



