ئەمریکا بنکــە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی چۆڵــکــرد
ئاکام مستەفا
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویكردەوە، ئەمریكا باڵیۆزخانە و بنكە سەربازییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆڵكردووە، ئەمەش دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتوە، رەنگە ئێران هێرشبکاتە سەریان.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند لێپرسراوێكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، ئەمریكا باڵیۆزخانە و بنكە سەربازییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆڵ كردووە، ئەمەش یەکێکە لە ئەگەرەکانی دەستپێکردنەوەی جەنگه لە گەڵ ئێران.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، جەی كڵایتۆن بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی رۆژی هەینی یاداشتێكی بۆ ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە ناردووە و تێیدا هۆشداریی داوە لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی كارمەندانی ئەمریكی.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردوە، ترەمپ ئاگادارکراوەتەوە لە چەند بژاردەیەك، كە لێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران و ئەو دورگانە لەخۆدەگرێت كە لەژێر كۆنتڕۆڵی تاراندان. بۆ ئەومەبەستەش كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکان دژی ئێران.


