حوسییەکانی یەمەن لە رێگەی حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە هێرشیانکردە سەر چەندین ئامانجی هەستیار لە قوڵایی خاکی سعودیە، لەوانە فڕۆکەخانەکانی ریاز، دەمام، نەجران و دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ.

ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، بە موشەک و درۆن حەوت ئۆپراسیۆنیان لەقوڵایی خاکی سعودیە ئەنجامداوە و فرۆکەخانە و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتەیان کردوەتە ئامانج.

لە بەرانبەردا، هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە رایگەیاند، سێ موشەکی بالیستیی حوسییەکانیان بەرەو ریاز، طائیف و یەنبەع تێکشکاندووە.

 بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حوسییەکان، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ زیاتر لە 100 هێرشی  ئاسمانیی سعودیە لە 24 سەعاتی رابردوودا بۆ سەر سەنعا و پارێزگاکانی تری یەمەن، کە بونەتە هۆی کوژران و برینداربونی دەیان کەس.