نەتەوەیەكگرتووەكان ناوی ئیسرائیلی خستە لیستی رەشەوە بۆ توندوتیژی سێكسی لەناوچەكانی شەڕدا، نوێنەری ئیسرائیلیش بڕیارەكە بە سیاسی ناودەبات.

دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێی وتووە، كە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ناوی ئیسرائیلی خستووەتە لیستی رەشەوە بۆ توندوتیژی سێكسی لەناوچەكانی شەڕدا.

دانۆن وتیشی، ئەو بڕیارە سیاسییە و دابڕاوە لە راستییەكان، نوێنەرایەتی ئاستێك لە داڕمان دەكات لەناو رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.

پێشتریش، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، هەموو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ گۆتێرێس دەپچڕێنن و بەوەش تۆمەتباریان كرد كە پێشێلی ستانداردە پیشەییەكان و دەستپاكی و راستگۆیی كردووە بەرانبەر ئیسرائیل.