ناتۆ سەرەڕۆیی روسیا سەركۆنە دەكات و بەرگرییەكانی لە رۆمانیای هاوسنووری ئۆكرانیا بەهێز دەكات.

هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی 'ناتۆ' بە توندی سەركۆنەی هێرشە درۆنیەكەی سەر رۆمانیا دەكات كە بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

ئەلیسۆن هارت، وتەبێژی ناتۆ ڕایگەیاند، مارك ڕووتە، ئەمینداری گشتیی ناتۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕۆمانیا لە پەیوەندیدایە و جەختی كردەوە كە ناتۆ بەردەوام دەبێت لە بەهێزكردنی بەرگرییەكانی دژی سەرجەم هەڕەشەكان، بەتایبەت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
 

ئەمە یەكەمجارە لە سەرەتای جەنگەوە درۆنی رووسی لە ناوچەیەكی قەرەباڵغی ڕۆمانیا بكەوێتە خوارەوە و برینداری لێبكەوێتەوە، ئەمەش مەترسییەكانی پەرەسەندنی گرژی لە باڵی ڕۆژهەڵاتی ناتۆ زیاتر دەكات.