جەی دی ڤانس: ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتنێکی نوێ بۆ ئاگربەست و دەسپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان نزیکن
ساکۆ
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: وڵاتەکەی و ئێران نزیژن لە ئیمزاکردنی رێککەوتنە پێشبینیکراوەکەی نێوانیان و ئەگەری ئاگربەستێکی 60 رۆژەش لە ئارادایە.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس لە زاری جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێک کە تێیدا کردنەوەی گەروی هورمز و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەبارەی سنوردارکردنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاران، لەخۆدەگرێت.
ڤانس وتیشی، لەسەر هەندێک خاڵی پەیوەست بە داڕشتنی دەقەکە گفتوگۆ دەکەن و پێشکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا ناتوانن گەرەنتیی ئەوە بدەن کە دەگەنە ئەنجامی کۆتایی.
ئاماژەی بەوەشداوە، دانوستاکارانی هەردوولا رێککەوتووب لەسەر ئاگربەستێکی 60 رۆژە، بەڵام لەسەر ئیمزاکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وەستاون.



