لە نزیك كۆشكی سپی تەقەكردن رویداو ترەمپیش دەڵێت؛ وڵاتەكەیان پێویستی بە ئاسایشێكی مێژوویە.

ئەنتۆنی گولیێلمی، وتەبێژی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پیاوێك لە نزیك خاڵێكی پشكنینی ئەمنیی كۆشكی سپی لە واشنتۆن تەقەی كردوە، دوای رووبەڕووبوونەوەش لەگەڵ هێزەكانی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، كەسێكی مەدەنیش برینداربووە.

هاوكات، میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاندووە، دۆناڵد تڕەمپ لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رووبەڕووی سێ هەوڵی تیرۆركردن بووەتەوە لەكاتی روداوەكەدا لەناو كۆشكی سپی بووە و خەریكی گفتوگۆكردن بووە لەسەر رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و ئێران.

سەبارەت بە ناسنامەی تەقەكەرەكەش میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، گومانلێكراوەكە ناوی ناسر بەستە و تەمەنی 21ساڵە و دانیشتووی ویلایەتی مێریلاندە.

دوای روداوەكە، دۆناڵد تڕەمپ سوپاسی دەزگای ئەمنیەكانی كرد و ئاماژەی بەوە كرد، تەقەكەرەكە كێشەی دەروونی هەبووە و پێشتریش كێشەی لەگەڵ دەزگای خزمەتگوزاری نهێنیدا هەبووە.