دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: لەسەر داواکاری سەرۆکی زۆرینەی وڵاتان کەنداو و ناوچەکە و بەهۆی دەرکەوتنی چەند ئەنجامێکی سەرەتایی لە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئێراندا، بەم نزیکانە رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی بڵاودەکەینەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان دانوستانی لەسەر کراوە و بەندەکانی رێککەوتنەکەش بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و وڵاتە جیاوازەکانی تر، ئاماژەپێکراو.

ئاماژەی بەوەشداوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆک وەزیران 'بیبی' بنیامین ناتانیاهۆ ئەنجامدا و ئەویش

بە هەمان شێوە زۆر باش بوو.

ئەوەشی روونکردەوە، لە ئێستادا لایەنە کۆتاییەکان و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە تاووتوێ دەکرێن و بەم زووانە ڕادەگەیەنرێن. جگە لە زۆر ڕەگەزی تری رێککەوتنەکە، گەرووی هورمزیش دەکرێتەوە.