فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس راگەیەنراوێکی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی گەروی هورمز بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو کەشتییە بازرگانییانە کراوە کە رێگرییان لێکراوە بە گەروەکەدا تێپەڕببن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە شەش هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 15 هەزار سەرباز لە هێزە زەمینی، دەریایی، مارێنز و ئاسمانییەکان، توانیویانە رێگریی لە 100 کەشتی بکەن کە، چوار لەو کەشتیانەیان پەکخستووە، لە بەرانبەریشدا رێگەیان بە 26 کەشتیی هاوکارییە مرۆییەکان داوە تێبپەڕن.

هاوکات، براد کوبەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەوەی رونکردەوە، توانای سەربازەکانیان بۆ رێگریکردن لە جموجۆڵە بازرگانییەکانی کەشتییەکانی ئێران، بووەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆئەوەی ئێران بکەوێتە ژێر فشارێکی توندی ئابورییەوە.

وتیشی، زیاتر لە 200 فڕۆکە و کەشتیی جەنگی وڵاتەکەیان پشتیوانیی بەڕێوەچوونی رێگریی لە هاتوچۆ بازرگانییەکانی گەروی هورمزیان کردووە.