سوپاسالاری پاكستان لە تاران لەگەڵ سەرۆكی ئێران و سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتەكە كۆبوونەوە
ئاکام
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦
سوپاسالاری پاكستان لە تاران لەگەڵ پزیشكیان و قالباف كۆبووەوە و نامەی هەڕەشەی ئەمریكای بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگی رادەستكردن.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، عاسم مونیر سوپاسالاری پاكستان لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆمار و محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆبووەتەوە و رەوشی ناوچەكە و ئاگربەست و دانوستانیان لەگەڵ ئەمریكا تاوتوێكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە پاكستان وەفدێكی تەكنیكی و یاسایی رەوانەی تاران كردووە بۆئەوەی یاوەری عاسم مونیر بكات بە مەستی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانیش باس لەوە دەكەن، عاسم مونیر نامەی هەڕەشەئامێزی ئەمریكای رادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردووە و كە تیایدا چارەسەركردنی كێشانی خستوەتەڕوو بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن و كۆتایی هێنان جەنگ.
وەفدێكی قەتەریش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا لە ئێرانە بۆئەوەی وەك نێوەندگیر لە نێوان تاران و واشنتۆن كار بكات بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە شەڕ.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی پاكستانیش بڵاویكردەوە، شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بەرەو چین بەڕێكەتووە لە چوارچێوەی هەوڵە دیبلۆماسییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا.



