بەریتانیا: کاتێک دان بە حکومەتی تاڵیبان دەنێین کە مافەکانی ژنان دابین بکات
سام
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦
ریچارد لیندزی نوێنەری تایبەتی بەریتانیا، بۆ ئەفغانستان و پاکستان
نوێنەری تایبەتی بەریتانیا، بۆ ئەفغانستان و پاکستان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەفغانستان، ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و رەوشی ژنان لە ئەفغانستان دەکات.
ئەم راپۆرتە لە بی بی سی وەرگیراوە
کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە لەندەن
ریچارد لیندزی نوێنەری تایبەتی بەریتانیا، بۆ ئەفغانستان و پاکستان بە بی بی سی راگەیاندووە: هەرکاتێک کە حکومەتی ئێستای ئەفغانستان لەلایەن کۆمەڵگەی نیودەوڵەتییەوە دانی پیدانرا، دەرفەت دەبێت بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان، بەڵام لە ئێستادا شتێکی لەو شێوەیە بوونی نییە.

ریچارد دەشڵێت: سەردانەکانم بۆ ئەفغانستان بۆئەوەیە کە ئاگاداری تاڵیبا بکەینەوە کە رەفتارەکانیان بگۆڕن، بەریتانیا نیگەرانە لەوەی کە ئەفغانستان ببێتەوە بە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکانی دیکە، مەترسی تیرۆر لە ناوچەکە بوونی هەیە و داوا لە تاڵیبان دەکەین هاوکار بێت بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر.
هاوکاری بەریتانیا بۆ ئەفغانستان
نوێنەرەکەی بەریتانیا دەشڵێت: نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە 10.7 ملیۆن کچ و ژنی ئەفغانی پێویستیان بە یارمەتییە، هەروەها بەهۆی گەڕانەوەی 2.7 ملیۆن کۆچبەر بۆ وڵاتەکە لە ئیران و پاکستانەوە، بودجە فریاگوزارییەکان وەک پێویست بەشی رەوشەکە ناکەن، هەروەها رێژەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەفغانستان لە ساڵانی رابردوودا کەمی کردووە، ئەمە مانای بێباکی جیهان نییە بەرانبەر ئەفغانستان، بەڵکو بەهۆی ئەو رەوشەیە کە هەموو وڵاتەکانی گرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین هاوکاریی پێشکەشی ئەفغانستان کردووە و تەنها لەمساڵدا 150 ملیۆن پاوەند (13 ملیار ئەفغانی) پێشکەشی وڵاتەکە کردووە بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستییەکانی رۆژانە، هەروەها بەریتانیا لەرێگەی کۆمپانیا ناوخۆییەکانیەوە دڵنیایی دەدات کە زیاتر ٪50ـی ئەو هاوکاریانە راستەوخۆ دەگاتە دەست ژنان و کچانی ئەفغانستان.
رەوشی ژنان لە ئەفغانستان
ریچارد دەڵێت: لەبەرژەوەندی ئەفغانستاندایە کە کچانی وڵاتەکەیان بخوێنن و رۆڵیان هەبێت، چونکە لەداهاتوودا پێویستیان بە پزیشک و پەرستاری ژن دەبێت و ئەمە پێویستییەکی بنەڕەتییە، ناکۆکی زۆرمان لەگەڵ دەسەڵاتداران هەیە، بەڵام تەنها بە گفتوگۆ لە رەوشێکی رێزدارانەدا دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین.
کێشەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان
نوێنەرەکەی بەریتانیا سەبارەت بە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان رایگەیاند: بەریتانیا نەبووەتە وڵاتێکی نێوەندگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، تورکیا، قەتەر، سعودیە و چین خەیری نیوەندگیرین، بەڵام سەرکەوتنی دانوستانەکان پەیوەستە بە نیەتی هەردوو وڵاتەوە.



