محەمەد شیاع سودانی پەیامێکی لە ساڵیادی ئەنفالدا بڵاوکردەوە
بڵند
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە 38 هەمێن ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ ئەمڕۆ شانازی بە یەکگرتوویی وڵاتەکەمان و برایەتی پێکهاتەکان و نەتەوەکانی لە ژێر سیستمێکی دیموکراسیی دەکەین.
سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیامەکەدا دەڵێت؛ ئەمڕۆ کە 38 ساڵ بەسەر تاوانە رەگەزپەرستییەکانی رژێمی پێشووی عیراق دژی گەلی کورد تێدەپەڕێت و یادی ئەو شاڵاوە دڕندانەیەی ئەنفال دەکرێتەوە، کە تێیدا هەزاران هاووڵاتی بێتاوان لە شار و گوندەکاندا روبەڕووی کوشتن و جۆرە جیاوازەکانی ئەشکەنجە بوونەوە.
لەم یادە خەمناکەدا، جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی عیراق دەکرێتەوە لە سایەی سیستمێکی دیموکراسی و دەستووری کە تێیدا هەمووان بەبێ جیاکاری و بە سەربەزی بژین.
هاوکات دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێردرێت.



