ئەمڕۆ دووشەممە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق کرد. 

لە کۆبوونەوەکاندا،  پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق کرا، هەروەها گرنگیی جێبەجێکردنی مەرجە دەستوریەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو عیراقیەکان بکات تاوتوێ کرا.

هەروەها دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و چەسپاندنی سەقامگیری وڵات تەوەرێکی تری کۆبوونەکان بوون.