بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی کرد و لە میانی دیدارەکەدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.

لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوو، هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ناوچەکە و عیراق کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.

هەردوولا دووپاتیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کردەوە کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتیان.