ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل "هەرگیز" کەرتی غەززە بەجێناهێڵن و دوای هەڵوەشاندنەوەی حەماس و ژێرخانەکەی، ناوچەیەکی ئەمنی لەناو کەرتەکە بۆ پاراستنی شارۆچکە ئیسرائیلییەکان دادەمەزرێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند،  ئیسرائیل هەرگیز غەززە بەجێناهێڵێت. لە ناو کەرتی غەززەوە ناوچەیەکی ئەمنی دروست دەبێت، ناوچەیەکی ئەمنی بەرچاو لە شوێنە ستراتیژییەکانی غەززە، بە مەبەستی پاراستنی ئەو شوێنانەی جولەکەنشینن.

ناوبراو جەختیکردوەتەوە،  لە بەشی باکوور، بەپێی دیدگای ئەو، لە داهاتوودا، بە شێوەیەکی رێکخراو، دەتوانرێت شوێنێکی نیشتەجێبوون دابمەزرینن و وتویەتی  ئەمە ئەوەیە کە دەیڵێتو  بەردەوام وتویەتی.

کاتز لەبارەی قسەکانیشیەوە دەڵێت؛ سبەینێ راگەیەندنەکان هەوڵ دەدەن قسەکانم وەک راگەیاندنی دەستبەجێی نیشتەجێبوونەکان لە سەرتاسەری غەززە لێکبدەنەوە، بەڵام قسەکانی من روونە و جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەکەمەوە کە دامەزراندنی یەکەیەکی نیشتەجێبون  شتێکی چارەنووسسازە و دەتوانرێت لە کاتی گونجاودا لە داهاتوودا جێبەجێ بکرێت