وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ئەمریكا ئامادەیی تێدا نییە بۆ رێككەوتنێكی دادپەروەرانە.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی روسیا تودەی رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكادا پەیوەستە بەوەی كە ئەو وڵاتە تێبگات دانوستان جیاوازە لە دیكتاتۆری.

وتیشی، ئامادەین بۆ رێككەوتنێكی دادپەروەرانە و هاوسەنگ  لە رێگەی دانوستانەوە ، بەڵام ئامادە نین دیكتاتۆریەت قبوڵ بكەن.

راشیگەیاند، دوای شەش مانگ لە هێرشەكەی سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانمان تا ئێستاش ئەمریكا ئامادەی رێككەوتنێكی داپەروەرانە نییە، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بكەن تا دەگەنە ئەو خاڵە، دواتر دەتوانین بەشداری گفتوگۆ بكەین.

سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆمیش عراقچی رایگەیاند،  راستە دامەزراوە ئەتۆمیەكانمان زیانیان بەركەوتووە، بەڵام تەكنەلۆژیاكەیان وەك خۆی ماوەتەوە ناتوانرێت بۆردومان بكرێت.