یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا 90 ملیار یۆریۆ  وەک پاڵپشتی دارایی بە شێوەی قەرزی بێ ئەوەی سووی بچێتە سەر بداتە ئۆکراین ئەمەش لە دوای ئەوە دێت سەرۆکی ئۆکراین هۆشداری دابوو، ئەگەر پاڵپشتی نەکرێن رەنگە شکستبهێنن و یەکێتی ئەوروپاش بە خوێن بەجاکەی دەدات.

دوای کۆبوەنەوەی یەکێتی ئەوروپا، لەسەر پاڵپشتیکردنی ئۆکراین بە پارە بلۆکراوەکانی روسیا، یەکێتی ئەورپا بڕیاریاندا 90 ملیۆن یۆریۆ بە شێوەی قەرز بدەنە ئۆکراین و قەرزەکەش لە پارە بلۆکراوەکانی روسیا نییە، ئاماژەی بەوەش کردوە ئەو پاڵپشتییە داراییە  بۆ ساڵەکانی 2006 و 2027 دەبێت.

ئەنتۆنیۆ كۆستا سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا رۆژی هەینی رێككەوتنێكیان ئەنجامدا بۆ پێدانی قەرزێكی 90 ملیار یۆرۆیی بە ئۆكراین بۆ پڕكردنەوەی كۆرتهێنانی بودجەی ئەو وڵاتە، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاینی سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، ئۆكراین لە كاتی وەرگرتنەوەی قەرەبوی جەنگ دەبێت قەرزەكانی بداتەوە.

ئەمە لە کاتێكدای، پێشتر لەسەر هەمان پرس دۆناڵد تاسک سەرۆک وەزیرانی پۆڵەنداش رایگەیاند، سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسیل، رێکککەوتون لەسەر ئەوەی لە ساڵەکانی 2026 و 2027 دا بە بەکارهێنانی سامانە بلۆکراوەکانی روسیا پاڵپشتی دارایی ئۆکراین بکەن، نەک پشت بەستن بە قەرزکردن.

تاسک بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئامانجیان پێشکەوتنە، ئەمەش مانای ئەوەیە هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی، کە شایەنی هەوڵدان و بەکارهێنانی سەروەت و سامانی روسیا بۆ بەرژەوەندی ئۆکراین رەوا و باش دەبێت بۆ ئەوروپا. 

لە دوای لەشکرکێشییەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، 210 ملیار یۆرۆ لە سەروەت و سامانی روسیا لە یەکێتی ئەوروپا بلۆکراوە، کە 185 ملیاریان لە بەلجیکایە و ئەو وڵاتە ترسی ئەوەی هەیە ببێتە ئامانجی تۆڵەسەندنەوەی روسیا ئەگەر رازی بێت بە پێدانی پارەکانی روسیا بە ئۆکراین وەک ئەوەی لە پلانی یەکێتی ئەوروپادا هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی روسیا هەڕەشی کردبوو، لە ئەگەری پێدانی پارە بلۆکراوەکانی بە ئۆکراین، لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئۆکراینیش رایگەیاندبوو، لە قەیرانی دارایی قوڵدان، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا ئەو پارەیان پێنەدەن، کە پێوستیانە ئەوا رەنگە بەرانبەر روسیا شکست بهێنن و یەکێتی ئەوروپاش باجەکەی بە خوێن دەدات.