سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، کورتهێنانی دارایی کاریگەری تەواوی کردوەتە سەریان لە شەڕی روسیادا، ئاماژەی بەوەشکرد زۆر بەی سەرکردەکانی ئەوروپا پشتگیری ئەوە دەکەن قەرزێکیان پێبدرێت، لە پارە بلۆککراوەکانی روسیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤۆلۆدیمێر زیلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراین هۆشداری دا لەوەی توشی قەیرانی دارایی دەبن و ئەوەش کاریگەری تەواو دەکاتە سەر تواناکانیان لەشەری روسیادا، بە تایبەت لە سەنگەرەکانی پێشەوە.

سەرۆکی ئۆکراین ئەوەشی ئاشکراکرد، زۆرینەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی ئەوە دەکەن، کە قەرزێکیان پێبدرێت، کە سەرچاوەکەی پارە بلۆککراوەکانی روسیایە لە ئەوروپادا و هۆشداریشیدایە وڵاتانی ئەوروپا لە ئەگەری هاوکاری نەکردنی ئۆکراین، ئەوان رەنگە نەتوان بەردەوام بن.

زینلینسکی، پەیامێکیشی ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا کرد، دەڵێت ئەگەر هاوکاری نەکرێن، تەنها ئۆکراین زەرەر ناکات، بەڵکو ئەوروپاش باجەکەی دەدات و جەختیکردوەتەوە باجەکەش بە خوێن دەبێت.

سەرۆکی ئۆکراین ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئێستادا  لە قەیرانێکی گەورەی داراییدان و ئەگەر وڵاتەکەی  ئەو پارەیەی پێویستیەتی دەستی نەکەوێت، ئەوا بە ناچاری  بەرهەمهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کەمدەکەنەوە، کە لە شەڕی روسیادا یەکێکە لە چەکە بەهێزەکانی وڵاتەکەی و ئەمەش کاریگەری لەسەر سوپاکەیان دەبێت.