سەڕەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا، ڤەنزوێلا جەخت لە بەردەوامی هەناردەكردنی نەوت دەكاتەوە و دەڵێت هەرەشەكانی ترەمپ ناتوانێت رایانبگرێت.

ئیڤان جیل،وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا رایگەیاند ، كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ، پێترۆلیۆس دی ڤەنزوێلا، بەردەوامە لە هەناردەكردنی نەوت وەك كاتی ئاسایی، جەختیشی لەوەش كردەوە ، تانكەرەكانی كۆمپانیاكە بە گەرەنتی ئاسایشی  تەواوەوە دەڕۆن.

سوپای ڤەنزوێلاش بە دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی رەسمی یەكگرتووی خۆی، رایگەیاند، هەڕەشەكانی ترەمپ ناتوانێت رایانبگرێت.

لەلایەكی ترەوە، ئەمڕۆ لە دەستپێكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە لەندەن، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەمەش دوای هەفتەیەك لە دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوت هەڵگرەكانی ڤەنزوێلا دێت لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە.