سەرۆكی ڤەنزوێلا هێرشەكەی سوپای ئەمریكا بۆسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی كەناراوەكانی وڵاتەكەی بە هێرشی چەتەكانی دەریا ناودەبات و ترەمپیش دەڵێت، لە وشكانیشەوە بارهەڵگرەكانیان دەكەنە ئامانج.

نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ئەو هێرشەی سوپای ئەمریكا كردییە سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا، هاوشێوەی هێرشی چەتەكانی دەریا بوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش لە وەڵامدا دەڵێت، لە وشكانیشەوە هێرش دەستپێدەكەن و ئەو بارهەڵگرانە دەكەنە ئامانج كە گومانی گواستنەوەی مادەی هۆشبەریان لێدەكەن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاش رایگەیاند، سزایان بەسەر سێ كەسایەتی نزیك لە مادۆرۆ و شەش كەشتیی گواستنەوەی نەوتی ڤەنزوێلادا سەپاندووە.