دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ، شەڕێکی دەیان ساڵەی نێوان  کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی و رواندا کۆتایی پێدەهێنن و دەشڵێت؛ ئەمە هەشتەم شەڕە کۆتایی پێدەهێنێت لە دوا ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ دەسەڵات .

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ترەمپ رایگەیاند، سەرۆکەکانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و رواندا ماوەیەکی زۆریان لە قسەکردن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە بەسەربردووە، جەختیکردوەتەوە لەوەی ئەمە رێککەوتنێکی ئاشتیی مێژووییە، کە کۆتایی بە یەکێک لە ململانێ درێژخایەنەکانی جیهان دەهێنێت، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 10 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ پابەندن بە کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و خوێنڕشتنی دەیان ساڵە و دەستپێکردنی سەردەمی هاوئاهەنگی و هاوکاری نێوان کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و رواندا،  ئەوە رێککەوتنێکی ئاشتیی مێژووییە.

ترەمپ دەشڵێت؛ بە راگرتنی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دەبێتە هەشتەمین جەنگ، کە لەدوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات کۆتایی پێدەهێنێت.