وەزارەتی جەنگی ئەمریکا 'پنتاگۆن' رەزامەندیی لەسەر رێککەوتنێکی فرۆشتنی هەلیکۆپتەر بە سعودیە دەربڕی کە  بەهاکەی دەگاتە نزیکەی ملیارێک دۆلار.

پێشتر هەردوو وڵات لە سەردانەکەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ واشنتن، لە کۆشکی سپی رێککەوتننامەیەکی بەرگریی ستراتیژییان ئیمزا کردبوو.

رێککەوتننامەی بەرگریی ستراتیژی" هەوڵەکانی ریاز بۆ پەرەپێدانی پیشەسازییە سەربازییەکانی و بەرزکردنەوەی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی بەهێزتر دەکات، لە رێگەی جێبەجێکردنی بوارەکانی هاوکاریی هاتووە لە رێککەوتننامە بەرگرییەکەدا.