دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سارا باکسترۆم، پسپۆڕی پاسەوانی نیشتمانی تەمەن 20 ساڵ کە رۆژی چوارشەممە لە واشنتۆن دی سی تەقەی لێکرا، گیانی لەدەستدا.


ترەمپ باکسترۆمی بە کەسێکی " لێهاتو، گەنج و شایستە" وەسفکرد کە و ئاماژەی بەوەکرد بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کراوەتە سەر،
ترەمپ لەگەڵ راگەیاندنی گیان لەدەستدانی ئەو خانمە ئەمریکییە، داواشی کردووە نزا بۆ برینداری دووەم بکەن کە ناوی ئەندرۆ وۆڵفە.


باکسترۆم خەڵکی ویرجینیای رۆژئاوا بووە و لە مانگی حوزەیرانی 2023ەوە لە سوپای ئەمریکادا خزمەت دەکات، ئەو و وۆڵف لە مانگی ئابەوە لە پایتەخت جێگیر بوون.


دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رەحمانوڵڵا لاکنۆو تەمەن 29 ساڵ کە بە رەچەڵەک ئەفغانیە وەک تۆمەتباری تەقەکردنەکە دەستنیشان کردوە و دەستبەسەریان کردووە.


کۆشکی سپی ئەو روداوەی ئیدانە کرد و ئیدارەی بایدنی تۆمەتبار کرد بەوەی لە رێگەی پرۆگرامی "ئۆپەراسیۆنی پێشوازیکردن لە هاوپەیمانان" رێگەی بە لاکنۆوە داوە بچێتە ئەمریکاوە.