وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت:  ڤلادیمێر پوتن کەسێکی زۆر راستگۆیە لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکان، بەڵام ئەوروپا دەیانەوێت فێڵ لە روسیا بکەن.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، ئەوان لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رۆژئاوا گومانێکی زۆریان هەبوو، لە سەرەتای دوو دەیەی 2000 و 2010، پاشان ئەو گومانانە وردە وردە دەستیان کرد بە کاڵبوونەوە، بەڵام ئەوان هەمیشە هیوایان هەبووە، بەتایبەتی لە توانای هاوبەشەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکان لە نێوان روسیا و رۆژئاوا.

وتیشی، تەنانەت ئەوەی پوتن زۆر جەختی لەسەر کردەوە پاکی و راستگۆیی ئەوان بوو بەتایبەتی لەناو ریزەکانی هاوبەشە ئەورووپییە رۆژئاواییەکاندا.

لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو هیوایانە بەرانبەر رۆژئاوا، لە شوباتی 2022دا کاڵبوونەوە، لەو کاتەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رۆژئاوا وەک پێش شوباتی 2022 نابنەوە، دەشڵێت،  روسیا هەمیشە نەرمی نواندووە تا ئەو کاتەی بۆی دەرکەوت هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەمدا نەماوەتەوە جگە لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەت.