بەپێی راپرسییەك كە لەلایەن گروپێكی توێژینەوەی سەربەخۆوە ئەنجامدراوە دەریخستووە كە نزیكەی 28%ی هاووڵاتیانی عیراق ئاگاداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران نین.
مونقیت داغر سەرۆكی  كۆمەڵەی توێژینەوەی سەربەخۆ، رایگەیاند، بەپێی دوایین راپرسی كە لە لایەن گروپەكەیانەوە ئەنجامدراوە دەریخستوە، 28%ی خەڵكی عیراق بێئاگان لەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەدەچێت كە بڕیارە ئەمساڵ 11ی 11 ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت رێژەی چاوەڕوانكراوی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا بگاتە، 30-35% بێت، وتیشی بەپێی هەلومەرجەكان دەكرێت ئەو رێژەیە گۆرانكاری بەسەردابێت.
راشیگەیاند، رێژەی بەشداریكردنی گشتی بەپێی مەزهەبەكان لە ئێستادا جیاوازە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئامارەكان مانگانە نوێ دەكرێنەوە و چاودێری گۆڕانكارییەكان دەكرێت.