شەیبانی: ئەوەی لە سوەیدا رویدا لەلایەن ئیسرائیلەوە وروژێندرا
١٣ی ئابی ٢٠٢٥
ئەسعەد شەیبانی رایگەیاند، ئەوەی لە سوەیدا رویدا، ململانێیەکی تائیفی بوو کە لەلایەن ئیسرائیلەوە وروژێنرا.
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، رایگەیاند، وڵاتەکەی "پابەندە" بە لێپرسینەوە لە هەر پێشێلکارییەک لە سوەیدا رویداوە و ئەمە بەرپرسیارێتی دەوڵەتە".
باسی لەوەشکرد، بەکارهێنانی خەڵکی سوەیدا لەلایەن ئیسرائیلەوە قبوڵ ناکەین، پاراستنی دانیشتووانەکەی ئەرکی دەوڵەتە، وتیشی، "سوریا بۆ گەلی سوریایە و دروزەکان بەشێکی جەوهەری ئەم گەلەن".
شەیبانی رونیشیکردەوە، "سەقامگیریی سوریا بە واتای سەقامگیریی ناوچەکە دێت، لەئێستادا روبەروی تەحەدییەکی گەورە بووتەوە کە هیچی کەمتر نیە لەتەحەدییاتی کاتی جەنگ".