دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم، هەروەها پێم وانییە ئێران و ئیسرائیل جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ جەنگ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی هاوپەیمانییەتی ناتۆ وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، هێرشەکانمان چەند ساڵیک بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران دوادەخات، وتیشی، بەهێزترین سوپامان هەیە و لە ‌هێرشەکانمادا بۆ سەر ئێران ئەوەمان بۆ جیهان سەلماند.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانمان بۆ سەر دامەزراوەی فۆردۆ توانیمان ژێر خانی ئەتۆمی ئێران لەناوبەرین.

ترەمپ راشیگەیاند، لەگەڵ ئێران و ئیسرائیل قسەمکرد هەردووکیان رازین بە راگرتنی شەر، هاوکات ئێران وڵاتێکی نەوت فرۆشە و ناگەڕێتەوە بۆ جەنگ.

سەبارەت بە هاوپەیمانییەتی ناتۆ ئەوەی خستەڕوو، پێویستە ئەندامانی ناتۆ بارگرانی بەرگریكردن لە ئەوروپا بگرنە ئەستۆ، هەروەها زیادکردنی خەرجی سەربازییەکانی ناتۆ سەرکەوتنە بۆ ئەمریکا.