نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دابەشدەکرێت
ئوسامە ئەبوبەکر
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگیراوە بۆ دابەشکردنی 200 لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتیکرا بۆ هەر ماڵێکی ناوچە شاخاوییەکان.
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاند: رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگیراوە بۆئەوەی 200 لیتر نەوت بۆ هەر ماڵێکی ناوچە شاخاوییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەشبکرێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە: 110 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابینکراوە، هەروەها 140 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر.


