پوتن: بەدوای رێگە چارەیەک دەگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
محەمەد رزگار
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ڤلادیمێر پوتن رایگەیاند، بەدوای رێگەیەکدا دەگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ کۆبوەوە و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی ئێران دوپاتکردەوە.
لەبەرانبەردا عراقچی جەختی لەوەکردەوە، ئێران هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە و رایگەیاند، ئێران بەرگری لە ماف و سەروەری خۆی دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ روسیا باشن و هەمیشە راوێژ دەکەین، هەروەها روسیا هاوکاریمان دەکات بۆ دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر.
جێگەی ئاماژەیە، لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە، داواش دەکریت بە رێگەی دیپلۆماسی و دانوستان کۆتایی بە گرژییەکان بهێنرێت.